
plus4
پێش 11 مانگ
رۆژی شەممە ٢٠ نیسانی ٢٠٢٤ قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا لە شاری بەغدا لە گەڵ فەرماندەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردو و لە ئێستاشدا هێزەکانی كۆماندۆ ڕۆڵێكی دیار و بەرچاویان هەیە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و هاوكات هەماهەنگی باشیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەیە لە ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای كەركوك و دەوروبەری.ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئامادەی هەر جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەكن لەگەڵ هێزەكانی كۆماندۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر، چونکە هێزی كۆماندۆ دەستێکی تۆكمە و پۆڵاین بوە دژ بە داعش و تیرۆرستان.
لەلایەکی دیکەوە کەریم تەمیمی بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، كۆماندۆ هێزێكی گەنجی ئازا و ڕاهێنراون و خاوەنی دیسەپلینی سەربازین، لە گەڵ هێزەكانیان هەماهەنگن و ڕۆڵێكی باشیان هەیە لە لە ناوبردنی تیرۆرستان .