خوێندنگا
Plus4
berî 13 deqîqe

لەبڕیارێکدا دەسەڵاتدارانی سعودییە پرۆسەی خوێندنی ناو پۆلەکانیان لە ریازی پایتەخت راگرت و شێوازی خوێندنیان بۆ سیستەمی ئەلکترۆنی گۆڕی.

ئەم رێکارە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە رووبەڕووی ئاڵۆزیی ئەمنی بۆتەوە و هێرشە ئاسمانییەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر ریاز و چەند شارێکی تری سعودییە بەردەوامن، ئەوەش وەک گوشارێکی سەربازی لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە هەرێمییەکاندا. 

 وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە کەسوکاری قوتابیانی ئاگادارکردووەتەوە کە چوون بۆ ناو پۆلەکان راگیراوە و وانەکان لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلکترۆنیی "مدرستي"یەوە بەڕێوەدەچن.