دەستەی حەج
plus4
berî 54 deqîqe

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ ی ئەیلول دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق ئەنجامدانی پرۆسەی تیروپشکی ئەلکترۆنی بۆ دیاریکردنی حاجییان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەکە: پرۆسەی تیروپشکە ئەلکترۆنییەکە بۆ هەڵبژاردنی ئەو هاووڵاتییانەیە کە فەریزەی حەج بۆ ساڵانی (٢٠٢٧ ی تەواوکەری ٢٠٢٨، ٢٠٢٩ و ٢٠٣٠) ئەنجام دەدەن.

روونیشکراوەتەوە : پرۆسەکە بە سەرپەرشتی دادوەرانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەدەچێت.