plus4
پێش 6 مانگ
پەرلەمانتار موسەننا ئەمین، هەڵوێستی دادگای فیدراڵیی سەبارەت بە سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو، پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچە (تەوتین) ئاشکرا دەکات.
موسەننا ئەمین لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: سەردانی جاسم محەمەد عەبوود سەرۆکی دادگای فیدراڵیمان کردو پێیڕاگەیاندین: لەبابەتی یەکلایی کردنەوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم لەتایبەتمەندیی دادگای فیدراڵیدا نییە.
ڕاشیگەیاند: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕوونە، دەبێت مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانی عێراقەوە دابەشبکرێت، کە ناوی چواری و پلەی وەزیفی و بڕی مووچەکەی لەبانکێکی عێراق جێگیرکرابێت، دواتر خۆی دەتوانێت بەهەر شێوەک بێت وەریبگرێت.
ڕوونیشیکردەوە: تەیف سامی نووسراوێکی ئاراستەی نوێنەرایەتی هەرێم لەبەغدا کردووە، داوایکردووە بۆ کۆتاییهێنان بەکێشەی مووچە زانیاریی مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا بکەن.
هەر لەو کۆنگرەیەدا پەرلەمانتار دارا سێکانیانی ئاشکرایکرد: تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندین کە بەغدا مووچەی مانگەکانی (١٢،١١،١٠)ی مووچەخۆرانی ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی (٩،٨،٧)ی پێ دابەشکردووە، واتا بەغدا مووچەی هەر ١٢ مووچەکەی ناردووەو هەرێم دابەشی نەکردووە.