بانک
plus4
پێش 7 مانگ

بانكەكانی ڕەشیدو ڕافیدەین، ئامادەییان بۆ دابەشكردنی مووچە لەهەرێم دەربڕیوەو دەتوانن مووچەی مووچەخۆران دابەشبکەن.

وتیشی: بەپێی نووسراوێكی وەزیری دارایی عێراق تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەییان بۆ دابەشكردنی مووچە لەهەرێمی كوردستان هەیە.

پەرلەمانتار سۆران عومەر دەڵێت: پرسی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی ڕابردوومان خستووەتە بەردەم دادگای فیدراڵیی عێراق، بەیاداشتێك كە واژۆی 25 پەرلەمانتاری لەسەرە، داوامان لەدادگای فیدراڵی كردووە چارەنووسی ئەو سێ مووچە نەدراوەی ساڵی ڕابردوو یەكلاییبكاتەوە کە عێراق ئامادەیە خەرجیبکات، لەئێستاشدا چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵین.

سەرچاوەیەکیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەگەر زۆرە سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ڕابردوو خەرجبکرێت، بەجۆرێک لەگەڵ مانگی ٥ مووچەیەک و لەگەڵ مانگی ٦ مووچەیەک و لەگەڵ مانگی حەوتیشدا مووچەی سێیەم بدرێت