مجلس العربي
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەنجومەنی عەرەبی لەكەركوك ( مجلس العربی ) لەبەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت: لێدوانی پەرلەمانتارانی توركمان دژی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی باكور هێرشێكی بێ بنەما و بێ بەڵگەیە، بەتایبەت كە بەڕێوەبەرەكەی بە رەگەزپەرست و تائفی تۆمەتباركرا لەكاتێكدا زۆرینەی پۆستە ئیداریەكانی كۆمپانیاكە توركمانن.

 

ئەنجومەنی عەرەبی هۆشداری دەداته‌ هەردوو پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی و غەریب عەسكەر و دەڵێت " قبوڵی ناكه‌ین پارێزبەندی پەرلەمانتاری و كاری چاودێری، به‌هه‌ڵه‌ و بۆ تانه‌ و ته‌شه‌ردان به‌كاربهێنرێت، تاوه‌كو خه‌ڵك بۆ ئاژاوەگێری دژی دامەزراوەكانی دەوڵەت هانبدرێت.

 

ئەنجومەنی عەرەبی داوا دەكات پەرلەمانتاران پاڵپشتی كۆمپانیای نەوتی باكوربن بۆ گەڕانەوەی كێڵگە نەوتییەكانی باكوری كەركوك كە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەستیان بەسەریدا گرتووە.

 

دوێنێ ئەرشەد ساڵحی و غەریب عەسكەر هەردوو پەرلەمانتاری توركمان لەمیانی بەسەركردنەوەی راهێنراوانی مانگرتووی كۆمپانیای نەوتی باكور بۆ جاری دووەم هێرشیان كردە سەر بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكور و بە كەسێكی رەگەزپەرست و تائفی وەسفیان كرد.