plus4
پێش ٢ ساڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش نزیك گوندی حوسێنیەی سەر رێگەی كەلار - جەلەولا بازگەیەكی ساختەیان دانابوو بەمەبەستی كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیان.
وتیشی، هێزێكی سوپای عێراق كە بۆ راوەدوونانی ئەو چەكدارانە گەیشتبوە ناوچەكە، كەوتنە بۆسەوە و بۆمبێكی چێندراو بەیەكێك لەئۆتۆمبیلەكانیاندا تەقیەوە بەهۆیەوە پێنج سەرباز برینداربون.