plus4
پێش 7 مانگ
ئەمڕۆ پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی سەردانی سەرۆکایەتی بەرەی تورکمانی کرد لەکەرکوک و لەلایەن حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەکە پێشوازیلێکراوە
بەپێی راگەیەندراوێکی ساڵحی، سەردانەکە بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە بووەو هەروەها باسیان لە دۆسێ ستراتیژییەکانی تایبەت بە تورکمان کردووە.
دوای دورخستەوەی ئەرشەد ساڵحی لەسەرۆکایەتی بەرەی تورکمانی و دانانی حەسەن تۆران لەجێگەکەی ، ناکۆکی قوڵ لەنێوان هەرولایاندا دروستبوو و ئەرەشد ساڵحی بایکۆتی بەرەی تورکمانی کرد، تەنانەت لەکاتی بانگەشە بۆ کاندیدانی بەرەی تورکمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ساڵحی پشتیوانی یەک کاندیدی نێو لیستەکە دەکردو بەلایەنگرانی راگەیاند دەنگ بەو بدەن.
هەروەها لەکاتی بۆنەو ئاهەنگەکاندا ئەرشەد ساڵحی بەجیا پێشوازی لە لایەنگرانی دەکات و کارگەیشتە ئەوەی خۆپیشاندن دژی یەکتر ئەنجام بدەن.
بەڵام دوای هەڵبژاردن بەنێوەندگیری تورکیا ساڵحی تۆران لەئەنقەڕە کۆبونەوە و پاشان لەپڕۆژەیەکدا داوایانکرد پۆستی پارێزگاری کەرکوک بکرێتە نۆرە لەنێوان پێکهاتەکادا، ئەم بیرۆکەیەش لەلایەن پارتیەوە پێشوازی لێکرا ، بەڵام یەکێتی وەکو براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بیرۆکەکەی قبوڵ نییەو سورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری کەرکوک لە هەر چوار ساڵەکەدا بۆ کوردو یەکێتی بێت.