plus4
پێش 7 مانگ
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەڕاگەیاندراوێکدا باسی بەردەوامبوونی دابەشکردنی مووچە دەکات.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەگەڵ ئەوەی سبەی سێ شەممە ٢٠٢٤/٤/٩ لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکیان دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە.
دەشڵێت: ئەم هەوڵەش بۆ ئەوەیە تا سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم بتوانن سبەی مووچەکانیان وەربگرن .