plus4
پێش 7 مانگ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: بەر لەجەژن مووچەی مانگی سێ دابەشدەکرێت.
هێمن میرانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوو زۆر بەخێرایی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.
میرانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: لەئێستادا ئامادەکاری بۆ تەواوکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکردووە.
فارس عیسا؛ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەغداش ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەر لەهاتنی جەژن سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان وەردەگرن.