plus4
پێش 7 مانگ
ئەمشەو وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا.
ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی بوودجەو مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان.