انتحار
plus4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی ئەمشەو لەگەڕەکی ئیمام قاسم حاڵەتێکی کوشتن رویدا کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان خـــ.ۆکوشتن بوە، لەئێستادا ناسنامەی قوربانییەکە ئاشکرابوو.

 

قوربانییەکە ناوی ( ئ.ح ) و دانیشتووی گەڕەکی ئازادییە، ناوبراو لەدووکانێک کاری کردووە.

 

تاوەکو ئێستا هۆکاری خـــ..ۆکوشتنەکەی ئاشکرا نەبووەو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەکەن.

 

روداوەکە لەسەرەتای پردی پیادەڕۆی ئیمام قاسم رویداوە کە ئەو گەڕەکە بە شەقامی بەردەم سوق مەرگەزی دەبەستێتەوە.

 

سەرەتا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەک لەجلوبەرگەکەیدا نەبوو، نەناسرایەوەو رادەستی دادپزیشکی کەرکوک کرا.