دادطة و جوتيار
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 مانگ

ئەمڕۆ نوێنەری جوتیارانی كوردی هەردوو سنوری قەزای داقوق و دووبز لەسێیەم دانیشتنی دادگەی فیدراڵیدا وتەی لێوەرگیرا.

 

شێخ عەزەدین تاڵەبانی كەسایەتی ناوچەی داقوق كە ئامادەی دانیشتنەكەی دادگە بووە، بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند: سكاڵاكەی ئێمە پەیوەندیدارە بە موقاتەعەی 824ی تایبەت بە ناوچەكانی كاكەیی و تاڵەبانی كە 38 هەزار دۆنم زەوییە، لەگەڵ موقاتەعەی 942ی ناوچەی دووبز و پردێ و سەرگەڕان كە 42 هەزار دۆنمە.

 

وتیشی، سەرۆكی دادگە بڕیاریدا هەردوو دۆسییەی داقوق و دووبز بگوازرێتەوە لیژنەی وردبینی، بڕیاریشدرا رۆژی 24ی نیسان دادگە ئەو پرسە یەكلابكاتەوە .

 

بەوتەی ئەو كەسایەتییە، بەڵگەنامەی هەموو زەوییە كشتوكاڵییەكان خراوەتە بەردەم دادگە و گەشبینن بەوەی بڕیارەكە لەبەرژەوەندی جوتیارانی كورد بدرێت، بەو پێیەی نوێنەری كشتوكاڵی كەركوك هیچ بیانویەكی بۆ نەمایەوە.