plus4
پێش ٢ ساڵ
شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: ئەگەر حكومەتی عیراق لەكاتی خۆیدا پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكەی لەگەڵ پێشمەرگە جێبەجێبكردایە، رەنگە ئێستا ئەگەر لەئەركدا بوایەن ئەو پەلامارانەی داعش لەناوچە جێناكۆكەكان ئەنجامی دەدات كەمتر بوایەنەوە.
داوا لەوەزارەتی بەرگری و سەرۆكایەتی دەستەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان دەكەین هەرچی زووە ئەم دوو لیوا هاوبەشە پێكبهێنرێن تاوەكو ناوچەكان بپارێزن و بڕیارەكە نابێت دوابخرێت تاوەكو خوێنی هیزە عێراقیەكان كەمتر بڕژێت.