plus4
پێش 7 مانگ
ڕیکخراوی جیهانیی فاو ئاشکرایکرد: عێراق لەڕیزبەندیى یەکەمینەکانی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین برنجیان هاوردە کردووە لەساڵى 2023 دا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەکە: وڵاتی چین لەپلەی یەکەمدایەو بەبڕی دوو مليارو 620 ملیۆن دۆلار برنجى هاوردە کردووەو ئێران لەپلەی دووەمەو بەبڕی دوو ملیارو 500 ملیۆن دۆلار برنجى هاوردە کردووە، ئەمریکاش لەپلەی سێیەمەو بەبڕی یەك ملیارو 400 ملیۆن دۆلار.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی فاو: هەرچی عێراقە لەڕیزبەندیى شەشەمی وڵاتانی هاوردەکاری برنجە بەبڕی یەك ملیارو 110 ملیۆن دۆلار.
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵى 2023 عێراق 20 هەزار تۆن برنجی بەرهەمهێناوە، بەمەش عێراق لەپلەى یەکەمى ڕیزبەندیی بەرهەمهێنەرانى برنج بووە لەنێو سەرجەم وڵاتانی عەرەبیدا.
هاوکات هاووڵاتیانی عێراق، لەڕیزبەندیی پێشەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەدان كە زۆرترین برنج دەخۆن لەجیهاندا.