اختطاف
plus4
پێش 7 مانگ

دوای ئەوەی کەسێک لەپارێزگەی بابل پۆلیس ئاگاداردەکاتەوە کە کوڕەکەی دەیەوێت کەسێکی تر بکوژێت.

مەفرەزەیەکی پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە و تۆمەتبارەکە تەقەی لێکردووە و روبەڕوبونەوە رویداوە.

تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلێک ناچار بە راوەستان دەکات کە چوار کچە خوێندکاری تێدابوە و لەژێر فشاری چەکدا شۆفێرەکەی دائەگرێت و ئۆتۆمبێلەکە دەڕفێنێت کە کچە خوێندکارەکانی تێدایە.

راوەدوونان و شەڕە تەقە رودەدات.. بەهۆیەوە جیا لەوەی تۆمەتبارەکە دەکوژرێت.. 3 کچە خوێندکار و 3 هاوڵاتی برینداربونە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت:" لێکۆڵینەوە دەکەین.