چەمی رۆخانە
plus4
پێش 7 مانگ

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی دۆسێی ئەمنی چەمی رۆخانەی سنوری پارێزگای کەرکوک دەکات بەتایبەتی دوای جموجۆڵە بەردەوامەکانی د۱۱عــ.ــش لەو سنورە ،کەدواینیان کوشتنی سەربازێکی سوپای عێراق بوو لەرێی نیشان شکێنەکانی سەر بەو گروپە.

وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بەسایتی مەعلومەی راگەیاندووە ، شانە نستوەکانی د۱۱عــ.ــش لە چەمی رۆخانە (وادی شای) چالاکن و بەردەوام هێرش بۆ سەر خاڵە ئەمنی و سەربازییەکان ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە لەکۆبونەوەکانی داهاتووی لیژنەکەیان تاوتوێی ئەو پرسە دەکەن بەمەبەستی کۆتایی هێنان بەد۱۱عــ.ــش لەو سنورە.

دوێنی بەهۆی هێرشیکی د۱۱عشەوە لە چەمی رۆخانە سەربازیکی سوپای عێراق گیانی لەدەستدا،، هێرشەکەش بەچەکی نیشان شکێن ئەنجامدرابوو.