plus4
پێش 7 مانگ
باسم عوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد ، ساڵی داهاتوو، دەتوانرێت پێداچوونەوە بە بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین بکرێت و کەمبکرێتەوە.
عەوادی رونیشیکردەوە، عێراق نرخی ھەر لیترێک بەنزینی موحەسەن 1.700 دینار دەکەوێت لەسەری، بەڵام بە 650 دینار بە ھاووڵاتیانی دەفرۆشێتەوە ، ئەمەش بارگرانی بۆ حکومەت دروست دەکات.
وتیشی،لە ساڵی 2023 دا کورتھێنانی بودجەی 60 ترلیۆن دینار بووە وبۆئەمساڵیش چاوەڕوان دەکرێت کورتهێنانەکە زیاتر بێت هەر بۆیە بڕیاردراوە کە ھاوردەکردنی بەنزین لەدەرەوە کەمبکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو پاڵاوتگەی بەسرە دەکەوێتە کار و بەرھەمھێنانی بەنزینی موحەسەن زیاتر دەبێت لەوکاتەدا دەتوانرێت نرخی بەنزین گۆڕانکاری تێدا بکرێت و کەمبکرێتەوە.
پێشتریش حکومەتی عێراق بڕیاریدا نرخی بەنزینی موحەسەن وسوپەر لە مانگی ئایارەوە بەرزبکرێتەوە.