پارتی لە کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی لەراپۆرتێکدا بەس لەسینارییۆکانی داهاتووی کەرکوک و هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەنۆرە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکات لەنێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ، سەردانەکەی پارتی بۆ لای بەرەی تورکمانی لەکەرکوک، پەیامێکی روونە کە پارتی دەیەوێت بەگوێی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بدات، کە ئەوان پشتگیری بیرۆکەکەی تورکیا دەکەن سەبارەت بەنۆرە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، تەنانەت ئەگەر ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەدەستدانی پۆستەکە.

پێشتر حەسەن تۆران و ئەرشەد ساڵحی ئاشکرایانکرد کە پارتیی بە پێشنیازەکەی بەرەی تورکمانی رازی بوە و ئەگەری هەیە ساڵێک پۆستی پارێزگار بۆ پارتی و ساڵێکیش بۆ بەرەی تورکمانی و دوو ساڵیش بۆ عەرەب بێت.