شێرکۆ کەریم
plus4
پێش 7 مانگ

لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی یەکێک لەکەناڵە ئاسمانییەکانی کوردستان، شێرکۆ کەریم جەباری ئەستێرەی درەوشاوەی تۆپی پێی کەرکوک و کوردستان و عێراق، بەهۆی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوه، تەواوی مووچەی مانگێکی بەخشییە بێسەرپەرشتان.

شێرکۆ کەریم، یاریزانی یانەی هەولێرەو پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، تەواوی مووچەی مانگێکی خۆی لەیانەی هەولێر کە بڕی (١٠) ملیۆن دینارە، بەخشی بە (ماڵی ئارامی).

ماڵی ئارامی لەشاری هەولێرە کە نزیکەی 50 هاووڵاتیی بێ سەرپەرشتی تێدا داڵدە دراوە، لەکۆی ئەو ژمارەیەش 38 کەسیان لەڕەگەزی مێن.