تیمی یەکێتی
plus4
پێش ساڵێک

دواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کە تایبەت بوو بە بابەتی مووچە، بڕیاردرا سبەی لیستى مووچەى مانگى شووبات بڵاوبکرێتەوەو لەهەموو حاڵەتێکیشدا دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا داوا لەوەزارەتى دارایى کرا بەزووترین کات بۆ مووچەى مانگى ئازاریش دەست بە ئامادەکاریی بکات و لەنزیکترین کاتدا هەردوو مووچەکە دابەشبکات.

هاوكات لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاردراوە 50%ی باج لەسەر هاوردەكردنی گۆشت هەڵبگیرێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاردرا بەپێدانى زەوى بەو فەرمانبەرو مامۆستایانەى کە هێشتا سوودمەند نەبوون لەوەرگرتنی زەوی، هەروەک بڕیاری لێخۆشبوونیش درا لەقەرزى ئاو و کارەباو هاتووچۆى هاووڵاتیان بەڕێژەى ٢٠٪.