plus4
پێش 7 مانگ
پەرلەمانتاری تورکمان ئەرشەد ساڵحی لەبەرنامەیەکدا تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدانوستانەکاندا سوورە لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و بە وەرگرتنی پۆستەکەش لەلایەن پێکهاتەکانەوە بە نۆرە رەتدەکاتەوە.
وتیشی، ئێمە دەمانەوێت پۆستی پارێزگار هەر جارە و بەنۆرە بەدەستی پێکهاتەیەکەوە بێت، ئەگەر پارتی لەگەڵمان رێکبکەوێت ئەوکاتە تورکمان ساڵێک، پارتی ساڵێک و عەرەبیش دوو ساڵ، بەم شێوەیە هەرسێ پێکهاتەکە دەتوانن پۆستەکە بەڕێوەبەرن.
لەبارەی هەڵوێستی لایەنەکان بۆ پێشنیازەکەی تورکمان، ساڵحی وتی:" پارتی و عەرەب رازین و کێشەیان نییە، تەنها یەکێتی رەتیدەکاتەوەو پۆستەکە بە ئیستیحقاقی خۆی دەزانێت.