فریاکەوتن
plus4
پێش 7 مانگ

ئەمڕۆ لیوا محەمەد خالید روبەیعی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی فریاکەوتن سەرپەرشتی بڵاوەپێکردنی مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوکی کرد لەسەرجەم ناوچەکانی پارێزگەکە، کە پێکهاتوون لە کەرتی فریاکەوتنی بەلدەو کەرتی فریاکەوتنی داقوق و کەرتی فریاکەوتنی حەویجەو کەرتی فریاکەونی دووبز

بەڕێوەبەری گشتی فریاکەوتن تەئکیدی لەسەر گرنگی بڵاوبونەوەی پۆلیسی فریاکەوتن کردەوە بەتابیەتی لەو ناوچانەی مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی لێ نییە وەکو ناحییەکانی ریازو عەباسی و زاب.