نرخی بەنزین
plus4
پێش 7 مانگ

بسم عەوادی؛ وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە زیادکردنی نرخی هەردوو جۆری موحەسەن و سوپەر.

عەوادی دەڵێت: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی موحەسەن لە ٦٥٠ دینارەوە بۆ ٨٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک.

لەبەرامبەردا نرخی هەر لیترێک بەنزینی سوپەر لە ١٠٠٠ دینارەوە زیاد دەکات بۆ ١٫٢٥٠ دینار.

بەپێی قسەکانی باسم عەوادی، ئەم بڕیارە لەڕۆژی یەکی ئایاری ئەمساڵەوە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی.