کەرکوک
plus4
پێش 7 مانگ

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ فه‌رمانێَكی ده‌ستگیركردنیان جێبه‌جێكرده‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی 5 فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی.

وتیشی ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ هه‌ڵساون به‌ گۆڕینی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با و گۆڕینی به‌ستونی تۆڕدار كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه‌و هۆكارێكه‌ بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.

هاوكات هه‌ر له‌كه‌ركوك به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆ ئاشكراكراوه‌ كه‌ تێچوه‌كه‌ی 4 ملیار دیناره‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ له‌ هێڵی ئاوه‌ڕۆیه‌ كه‌ له‌ فولكه‌ی عه‌ره‌فه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ گه‌ڕه‌كی عه‌مه‌ل شه‌عبی و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای نێوخۆیه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌ به‌تێچووی ( چوار ملیار دینار) و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ پرۆژه‌كه‌ كه‌موڕی زۆری تێداكراوه‌و بێ كوالێتییه‌.

هاوكات له‌ شاره‌وانی كه‌ركوكیش كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ هه‌وڵیداوه‌ پارچه‌ زه‌وییه‌ك به‌ بێ ئاماده‌بوونی خاوه‌نه‌ شه‌رعییه‌كه‌ی به‌ناوی هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ بكات