شرطة
plus4
پێش ساڵێک

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٣/٥/٢٠٢٤ کاتژمێر ١١:١٠ خولەک لەبەردەم فەرمانگەی ڕەگەزنامەی ناحیەی پردێ سەر بە قەزای دووبزی پارێزگای کەرکوک ، لە لایەن گروپێکی چەکداری میلیشیای توندڕەوەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوو ، تەقە لە دوو کارمەندی رێکخراوی زوهرت العراق کرا کە رێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستە و داکۆکی لە مافەکانی ژنان دەکات و بە هۆیەوە یەکێکیان گیانی لە دەستدا.

 

لە لێدوانێکیدا موقەدەم عامر شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکوک بە سایتی پڵەس فۆری راگەیاند : بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ، تاوانەکە لە لەیەن گروپێکی تۆندڕەوی مەزهەبییەوە ئەنجام دراوە.

 

وتیشی : بەداخەوە لە روداوەکەدا دست بەجێ (بێستوون محەمەد عەل ) بەڕێوەبەری رێکخراوی زوهرت العراق کە رێکخراوێکی تایبەت بە داکۆکیکردنە لە مافەکانی ژنان گیانی لە دەستداو (کارمەند عبدالكريم فاتح ) بەڕێوەبەری دارایی ئەو رێکخراوە بریندار بووە. ئەو وتە بێژە زانیاری زیاتری خستەڕوو رایگەیاند : دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاریی بە هاوکاریی و چاودێری هێزەکانی پۆلیس بریندارەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناحیەکە کردووە ، بەڵام بەهۆی نەبوونی ناسنامەو بەڵگەکانی عێراقی بوون ، نەتوانرا ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

موقەدەم عامر شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکوک وتیشی : دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕوداوی تەقە کردنەکە ، دەست بەجێ گەیشتینە شوێنی ڕوداوەکەو هێزەکانمان توانیان تاوانبارێک بە ناوی (س.م.ع) دەستگیر بکەن و لە دانپێنانە سەرەتاییەکاندا ، دانی بەوە ناوە کە لە لایەن گروپە میلیشیا ئاینییە توندڕەوەکانەوە ئاڕاستە کراون و بۆ ئەو کردەوەیە ڕەوانەی ئەو ناحیەیە کراون کە زانیاریی وردیان لە بارەی شوێنی ئەو دوو کەسەوە هەبووە.

 

لەبارەی نەگواستنەوەی کوڕەکەیان بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک باوکی کارمەند پێی راگەیاندین : نەخۆشخانەکانی کەرکوک بۆ ئێمە جێی دڵنیایی نین چونکە لە ژێر چاودێریی وردوو دەسەڵاتی هێزە میلیشیاکانن و ئەوەش مەترسی زیاتر لەسەر گیانی کوڕەکەمان درووست دەکات. سایتی پڵەس فۆر لە بارەی هۆکاری بە ئامانجگرتنی ئەو دوو کەسە لە لایەن هێزە میلیشیاکانەوە ، پەیوەندی کرد بە محەمەد عەلی باوکی کوژراوەکەوە ، لە بەرامبەردا پێی راگەیاندین : : کارمەند هاوڕێی بيستونى کوڕم لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە ، کۆمەڵێک بیرۆکەی توندڕەوانەی دژ بە ئاین و مەزهەب و کۆمەڵگەی ئیسلامیی و كلتورى میلەتەکەمان خستە مێشکی کوڕەکەمانەوە ، هەر ئەوەش بووە هۆکاری کوشتنی کوڕەکەمان ، بۆیە بە هیچ جۆرێک لێی خۆش نابین و تۆڵەی کوڕەکەمانی لێ دەکەینەوەو خوێنی ئەو دەخەینە ئەستۆی کارمەند تەقە کردن و بە ئامانج گرتنی ئەو دوو ئەندامەی رێکخراوی زوهرت العراق لە کاتێکدایە کە ١٧ رۆژ بەر لە ئێستاو لە رۆژی ٦/٥/٢٠٢٤ هەر یەک لە کارمەند عبدالكريم فاتح بەڕێوەبەری دارایی ئەو رێکخراوەو شاهو خورشيد ئەمين لێپرسراوی پڕۆگرامین لە رێکخراوەکە لە لایەن گروپێکی چەکداری سەر بە میلیشیاکانەوە رفێندران ، دوای دەستدرێژی سيكسى و ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە لایەن ڕفێنەرەکانەوە ، پاش دە ڕۆژ بە مەرجی واز هێنان لە هەر رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە تایبەت رێکخراوەکانی ژنان و ئەنجامنەدانی چالاکی هۆشیاریی و کار نەکردن لە بوارەکانی یەکسانیی و مافەکانی ژنان و بەرگری نەکردن لێیان.