هەژماری من
plus4
پێش ساڵێک

لەدوێنێوە وەفدێکى هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەی (هەژماری من) لەبەغدایەو ئامانجی سەرەكیی سەردانەکەیان پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لەڕێگەی هەژمای منەوە.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاند: بۆ پەسەندکردن و خەرجکردنى لیستى مووچەى پێشمەرگە و هێزەکانى ناوخۆ وەزارەتى دارایی عێراق، مەرجى هەیەو دەڵێت، پێویستە دیوانى چاودێریى دارایی هەرێم لیستەکە واژۆ بکات.

وتیشی: وەزارەتى دارایی عێراق، بەوەفدی هەرێمى وتووە، لیستى مووچەى پێشمەرگەو هێزەکانى پۆلیسى ناوخۆ پەسەند دەکەن، بەو مەرجەى لیستەکە لەلایەن دەستەى دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمەوە پەسەندبکرێت و بنێردرێت بۆ وەزارەتى دارایی عێراق.

ئەندامانی وەفدەکەی هەرێم دەسەڵاتى ئەوەیان پێنەدراوە لەسەر مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم گفتوگۆ بکەن، جگە لەپێدانى ڕوونکردنەوە بە بەغداد لەسەر پرۆژەی (هەژماری من) و لیستى مووچەى پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان.

سەرچاوەکە ئاشکرایدەکات کە هەرێم هەوڵەكانی دەستپێكردووە تا پرۆسەی بەبانكیكردنەکە لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە جێبەجێنەكرێت و عێراقیش ڕێگە نادات بەبانکی کردنە لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە بێت و دەبێت لەڕێگەی یەکێێک لەبانکەکانی عێراقەوە بکرێت.