پارێزگاری کەرکوک
plus4
پێش 7 مانگ

دوێنی موسەننا تمیمی پارێزگاری پێشوو و ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بڕیارێکی دەکرد تا خۆی لە ئەرکی پارێزگاری دیالە بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی ئەنجومەنی پارێزگاکە پارێزگارێکی نوێ هەڵدەبژێریت، بەڵام ئەمرۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و بەمافی ئەوەی نەزانی ئەو ئەرکه بگرێتە ئەستۆ.

پارێزگای دیالەش هاوشێوەی کەرکوک هەرچەندە ئەنجومەنی پارێزگاکە کاراکراوە بەڵام تائێستا نەتوانراوە پارێزگارێک هەڵبژێردرێت.

بەڵام لەکەرکوک ئەوەی راکان جبوری لەپۆستەکەی هێشتوەتەوە سوێند نەخواردنێتی وەکو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئەنجامنەدانی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنەکەیە، چونکە لەگەڵ سوێندخواردنی ، جبوری ناتوانێت وەکو پارێزگاری بەوەکالەت و کاربەڕێکەر بەردەوام بێت.