وەزارەتی دارایی
plus4
پێش 7 مانگ

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، داوای لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

نووسراوێک کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، داوا لەسەرکەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی سێ دا، لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ڕەوانەی وەزارەتی ناوبراو بکەن.