تەقەکردن
plus4
پێش 7 مانگ

کەمێک پێش ئێستا لەدەوروبەری گوندی یەنگیجەی تالەبانی سنوری قەزای داقوق، لەلایەن کەسانی نادیارەوە تەقە لە ماتۆرسکیلێک کرا کە دوو سەرنشینی لەسەر بووە و هەردووکیان بریندارن

محەمەد ئەڵماس پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی plus4 رایگەیاند: بریندارەکان ئامۆزای یەکترن و خەڵکی یەنگیجەن، یەکێکیان گولە بەر قاچی و ئەوەی تر بەر سینگی کەوتووەو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە بەهۆیەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک گواستراوەتەوە.

وتیشی، تائێستا ناسنامەی تەقەکەرەکان نادیارە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.