نەوتی هەرێم
plus4
پێش 7 مانگ

وەزارەتى نەوتى عێراق رونکردنەوەیەکی لەبارەى هەناردەکردنەوەی نەوتى هەرێم و گرێبەست و شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

🔻وەزارەتی نەوتی عێراق : هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى تورکیاوە بەهۆى بڕیارى تورکیا راگیراوە لەسەر بنەماى بڕیارى دادگەى نێوبژیوانیی نێودەوڵەتى لە پاریس راگیراوە

🔻وەزارەتی نەوتی عێراق : لەدواى شەش مانگ لە دانوستاندن لەنێوان عێراق و تورکیا، هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن بۆ هەناردکردنەوەی نەوت.

🔻وەزارەتى نەوتی عێراق : ئێستا گرنگترین هۆکارى راگرتنى هەنادەکردنەوەى نەوتى هەرێم ئەوەیە کە ئەو کۆمپانیا بیانییە نەوتیانەی لە هەرێمى کوردستان کار دەکەن، رێگرن لەوەى بە فەرمى نەوتە بەرهەمهێندراوەکەیان رادەستى حکومەتى هەرێم بکەن، تابتوانرێت بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتیی فیدراڵى هەناردە بکرێت.

🔻وەزارەتی نەوتی عێراق : ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە نەوتى بەرهەمهێندراویان بەگوێرەى یاسا رادەست بکەن، دەتواندرێت لەماوەیەکى کەمدا دەست بە هەناردەکردنەوەى نەوت بکرێتەوە."

⏪ راگەیەیەندراوەکە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت.