هەژماری من
plus4
پێش ساڵێک

بڕیارە سبەینێ وەفدێک لە دەستەی دامەزرێنەری پرۆژەی ھەژماری من سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەند لایەنێکی تر کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رونیکردوەتەوە، ئامانج لەو سەردانە گفتوگۆکردنە سەبارەت گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەڕووی نیشتیمانیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لە رێگەی پرۆژەی ھەژماری منەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەکە، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا، وەفدێکی دیکەی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات، بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی ھەمیشەیی پرسی مووچە و خەرجکردنی بوودجەی ھەرێم لەلایەن بەغدادەوە.