تەقینەوە
plus4
پێش ساڵێک

ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراوی سەردەمی د11عــ.ــش لەناحیەی تازەی سەر بە قەزای داقووقی پارێزگای کەرکوک، بە دوو شوانکارەی مێرمنداڵدا تەقیوەتەوە.

محەمەد ئەڵماس پەیامنێری plus4 ڕایگەیاند: دوو شوانکارەکە عەرەبی دانیشتووی گوندی (تل الجوال)ن و یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ ەو ئەوەی تریشیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٤ یەو بەسەختی برینداربوون.

دوای ڕووداوەکە هەردوو شوانکارەکە بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، دۆخی تەندروستیی یەکێک لەبریندارەکان زۆر خراپە.