هاتوچۆی عێراق
plus4
پێش ساڵێک

بەپێی ئەو بەڵگەیەی بڵاوکراوەتەوە، هاتوچۆی عێراق بڕی سزای سەرپێچی شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دیاریکردوە کە سزاکان لەنێوان 50 هەزار تاکو 200 هەزار دینار لەخۆ دەگرێت‌ وەکو :-

🔻 بەکارهێنانی هۆڕنی هەوایی یان گۆڕینی ریتمی دەنگەکەی 50 هەزار دینار.

🔻 بەکار نەهێنانی ئاماژەی پێچکردنەوە لەکاتی پێچکردنەوەدا 50 هەزار دینار.

🔻 داخستنی رێگاکان و دروستکردنی قەرەباڵغی 50 هەزار دینار.

🔻 فڕێدانی پاشاڕۆو جگرە 50 هەزار دینار.

🔻 دەرکردنی سەرو دەست لەجامەوە 50 هەزار دینار.

🔻 بەکارهێنانی مۆبایل 100 هەزار دینار.

🔻 لێخورینی ئۆتۆمبێل کە ژمارەی سەر تابلۆکەی رون و دیار نەبێت 100 هەزار دینار.

🔻 رانەوەستان لە ترافیک 200 هەزار دینار.

🔻 لێخورین بەپێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامەکە 200 هەزار دینار.

⏪ لیستەکە چەندین سزای دیکە لەخۆ دەگرێت