دادگای فیدرالی
plus4
پێش 7 مانگ

شیلان عارف، بریكاری وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵیی عێراق لەلایەن دادگای لاهای لەساڵی ٢٠٠٥ دانی پێدانراوەو دادگایەکی دەستوورییە، بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریشە لەوڵات.

وتیشی: بەهیچ شێوەیەک تانە لەبڕیارەکان دادگای فیدرالی نادرێت و وەک خۆی جێبەجێدەکرێت، دادگای فیدراڵی ئەندامێکی کارایە لەدادگای دەستووریی ئیسلامی، ئەندامیشە لەدادگای دەستووریی عەرەبی کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی تێیدا ئەندامن.

بریكاری وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم دەشڵێت: سووکایەتی کردن بەدادگای فیدراڵی، عێراق سوکایەتی کردنە بەسەرجەم عێراقییەکان.

شیلان عارف لەبەرامبەر نوێترین ڕاگەیاندراوی وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم دەڵێت: لە دوو خاڵدا ڕوونکردەوە لەسەر کەسێک بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە دەخەینە ڕوو:

یەکەم: ناوزڕاندن (التشهیر) بەشێوازێکی بینراو و بیستراو بەدادگای فیدراڵیی عێراق تاوانەو بەپێی مادەی (٤٣٣) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ سزای دیاریکراوی هەیە.

دووەم: لەبڕگەی کۆتایی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هانی خەڵک دەدات ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوەو بەخاکفرۆش ناویان دەبات،. هەر کردەیەک لەدەرئەنجامی ئەم هاندانە بکەوێتەوە، ‌ئەوا کەسی هاندەر بەرپرسیار دەبێت و بەپێی مادەی ( ٤٨ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە(١١١)ی ساڵی ١٩٦٩، تاوانی ئەنجامداوەو سزای یاسایی دیاریکراوی هەیە