نەوتی کەرکوک
plus4
پێش 7 مانگ

رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی بڵاویکردوەتەوە، حکومەتی عێراق لەپلانیدایە چەند بەندێکی بودجەی گشتی عێراق هەمواربکاتەوە، تا بتوانێت دەستبکاتەوە بەهەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیهانی تورکیا.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق تاوتوێی ئەنجامدانی چەند هەموارێک دەکات لەبەندەکانی بودجەی گشتی عێراق بەشێوەیەک رێی پێبدرێت موچەو شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییە جیهانییانە دابینبکات کە لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن، ئەویش بە دەستکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوەی کەرکوک بۆ بازاڕەکانی جیهان لەڕێی تورکیاوە.

ئەم هەنگاوەش هانی کۆمپانیا جیهانییەکان لەهەرێم دەدات دەستبکەنەوە بەبەرهەمهێنانی نەوت و پاشانیش لەڕێی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت.