دەرمانی قاچاخ
plus4
پێش 7 مانگ

بەشی کۆنترۆڵی بازگەکان، لەبازگەی هاوبەشی دارەمان لەکەرکوک، دەستی بەسەر پاسێکی نەفەر هەڵگردا گرت کە دەرمانی نایاسایی هەڵگرتبوو.

پاسەکە (40) کارتۆن دەرمانی جۆراوجۆری نایاسایی هەڵگرتبوو، دەیویست بەشێوەیەکی نایاسایی و بەقاچاغ بیهێنێتە نێو شاری کەرکوکەوە.

پاش گوومان کردنی هێزەکانی بازگەکەو پاش پشکنینی، دەست بەسەر پاسەکەدا گیراو شۆفێرەکەیشی دەستگیرکرا