القمار
plus4
پێش 7 مانگ

پۆلیسی کەرکوک هەلدەکوتێتە سەر هۆڵێکی قوماردا.. بازرگان و سەرمایەداری گەورە لەنێو دەستگیرکراوەکاندان .

شەوی رابردوو هێزی سوات و مەفرەزەکانی پۆلیسی قۆرییەی کەرکوک هەڵیکوتاوەتە سەر هۆڵێکی قومار و ژمارەیەک لەو کەسانەی لەشوێنەکەدا بونە دەستگیرکراون.

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: لەنێو هۆڵەکەدا 33 کەس دەستگیرکراون کە لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەو هەڵکوتانە سەریان، سەرگەرمی قومار بونە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کەسانی بازرگان و سەرمایەداری گەورەی کەرکوک لەنێو دەستگیرکراوەکاندان، دەستیشگیراوە بەسەر پارەیەکی زۆرو کامێرەکانی چاودێری هۆڵەکەدا.