مردنی دوو عومرەکار
plus4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی دوو گەنجی خەڵکی شاری کەرکوک بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە سەردانی وڵاتی سعودیایان کرد، ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە دوو گەنجەکە لەبنەڕەتدا کەرکوکین و دوای سەردانیکردنی وڵاتی سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە، هەر لەو وڵاتە لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی یاساکانی ئەو وڵاتەوە، کاتێک کەسێک بۆ ئەنجامدانی واجبێکی ئایینی سەردانی وڵاتەکە دەکات و لەوێدا گیان لەدەستدەدات، هەر لەو وڵاتە ڕێکارە ئایینییەکانی بۆ ئەنجامدەدرێت و بەخاک دەسپێردرێت.