plus4
پێش 7 مانگ
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند هەرچەندە داوایان لێکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن، بەڵام بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق، ناچارن هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراوى خۆى بەڕێوەببەن.
دووپاتیشیکردەوە دەستیان بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە کردووە و بودجەی تەواویشی بۆ تەرخان کراوە.
بڕیارە هەلبژاردنی پەرلەمانی کۆردستان لە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت و ئەمڕۆش پارتی بەڕەسمی رایگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردنەکە ناکا