ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ
ئەمڕۆ یەکشەممە، واژوو لەسەر گۆڕانکارییەکانی مەکتەبی راگەیاندن کرا و هەیکەلییەتی کەناڵی کەرکوک گۆڕدرا و سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەری بۆ دانرا.
بەپێی زانیارییەکانی plus4، رۆژنامەنوس و میدیاکار سۆران داوودی وەک بەڕێوەبەری نوێی کەناڵی کەرکوک دەستنیشانکرا، کەسێکیش کراوە یاریدەدەری.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، عیماد ناسیح بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵەکە، کراوەتە ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن و سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای میدیایی کەرکوک.
کەناڵی کەرکوک، کەناڵی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە و لەلایەن مەکتەبی راگەیاندنی ئەو حزبەوە بەڕێوەدەبرێت.
کەناڵەکە پەخشی ئاسمانی هەیە و بەچوار زمان ( کوردی، عەرەبی، تورکمانی وسریانی ) هەواڵ و بەرنامەکانی پێشکەش دەکات.