plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەفسەرێكی پۆلیس هێرش دەكاتە سەر خوێندنگای مستەفا لەگوندێ لەزاكەی قەزی حەویجه هەڕەشە لەبەڕێوەبەرەكە دەكات كە كوڕەكەی داخلی تاقیكردنەوەی وەزاری بكات.
تۆمارێكی دەنگی موقەدەم راوی جاسم حەمید دەهام جبوری ئەفسەر لەنوسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراق بڵاوكراوەتەوە، بەجوێن و هەڕەشە روبەڕووی بەڕێوەبەری خوێندنگاكە دەبێتەوە و دەڵێت: تۆ هیچ و پوچی و ژنی، ئەمەش بەهەڕەشە حساب بكە و ئەگەر ئێوە دەتوانن كوڕەكەم داخلی تاقیكردنەوەكان مەكەن.
حەسن دەهام سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای مامۆستایانی عێراق تایبەت بە plus4ی راگەیاند: ئەمشەو بۆ گرتنەبەری رێوشوێن دژی ئەو دەستدرێژیەی كراوەتە سەر مامۆستایانی خوێندنگاكە كۆبونەوەیەكی بەپەلەو نائاسایی لەبارەگای سەندیكا ئەنجامدرا بەڵام بەڕێوەبەری خوێندنگاكە بەتەلەفۆن ئاگاداریكردمەوە كە بەهۆی ئەوەی ئەفسەرەكە خەڵكی ناوچەكەیە بۆیە ئەوان هیچ سكاڵایەك تۆمار ناكەن.
وتیشی، بەهۆی نەبونی سكاڵا ناچارین بابەتەكە دابخەین.
هەر لەسەر ئەو بابەتە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەو ئەفسەرە پێكهێناوە كە چوەتە سەر ئیدارەی خوێندنگایەكیان و رێوشوێنی یاسایی دژی دەستدرێژیكارەكە دەگرنەبەر.