ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ
كوێستان محهمهد وهزیری كار و كاروباری كۆمهڵایهتی: ئەمڕۆ لە خانەی بەساڵاچوان سەردانی هونەرمەندی دەست ڕەنگین محەمەد ناشادم کرد.
محەمەد حەسەن، ناسراو بە ناشاد لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، ئەو شێوەکارە نزیکەی 50 ساڵە سهرقاڵی وێنەکێشانەو لە ساڵانی حەفتاکانەوە چەندان کاری هونەری گەورەو سەرنجڕاکێشی ئەنجامداوەو زۆرێک لەدیوارەکانی شاری سلێمانی بەوێنەی سەرجڕاکێش ڕازاندۆتەوه.
ــ ساڵی 1970 پێشانگەی هونەری لەقوتابخانەی ئەزمر لە سلێمانی کردۆتەوە.
ــ ساڵی 1972 پۆستەری دژی رژێمی بەعس کردووە.
ــ ساڵی 1978 پیشانگەی لەنۆرمبێرگ- ئەلمانیا کردۆتەوه.
ــ ساڵی 1982 پیشانگەی لەپارکی ئیرەم- تاران کردۆتەوه.
ــ ساڵی 1985 پیشانگەی لەکەرەج- تاران کردۆتەوه.
ــ ساڵی 1987 پیشانگەی لەشفان فۆرت - ئەڵمانیا کردۆتەوه.
ــ ساڵی 1988 پیشانگەی لەبام بێرگ لەئەڵمانیا کردۆتەوه.
ـ ساڵی 1991 پیشانگەی لەهۆڵی کۆم کار لەئەڵمانیا کردۆتەوه.
-ساڵی 1991 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا کردۆتەوە.
-ساڵی 1994 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوه، پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا کردۆتەوه.
-لە ساڵانی 2002 تا 2006 بەبەردەوامی زۆربەی شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی بە وێنەی هونەری ڕازاندۆتەوە.