کۆبونەوە
plus4
پێش 8 مانگ

وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم و وەفدێکی هاوڕێی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی پرسی ئیدارەدانی كەركوك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تاوتوێکراو جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە کرایەوە بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بێت بەبێ جیاوازی.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە هاوبەشێتی راستەقینەو کاری پێکەوەیی کردەوە لە نێوان سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک و پاراستنی کەلتووری برایەتی و پێکەوەژیان بە شێوەیەک لە ئیدارەی نوێی کەرکوک هیچ لایەنێک فەرامۆش نەکرێت و ئەولەویەتی کارکردنی داهاتووش خزمەتکردنی کەرکوکییەکان بێت.

داواشکرا لایەنەکان هاوکاربن لە نەهێشتنی بەربەستەکان و زووپێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک .