كؤبونةوةكةي بافل
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم.

 

لەدیدارەكەدا کە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك - سەڵاحەدینی یەكێتی ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كرا و جەخت لە گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان لایەنە براوەكان كرایەوە لەپێناو تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەژێر رۆشنایی دۆخی كەركووك و تایبەتمەندییەكانی شارەكە روونیكردەوە، ئاڕاستەكردنی كەركووك بەرەو ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵكەكەی، پەیوەستە پابەندبوون بە ئەنجامەكان، دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و رۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە، نابێت گەورەیی كەركووك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن.