سةرؤكى دادكا
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ

جاسم عومێری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەمیدیای فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: بەپێی بڕیاری دادگاكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پابەندكراون بەجێبەجێكردنی بڕیاری بەبانكی كردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان و گواستنەوەی مووچەکانیان بۆسەر بەغدا لەڕێگەی بانكە حكومییە فیدراڵییەكانەوە.

 

عومێری ڕوونشیكردەوە: وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لایەنی پەیوەندارە بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام گەر ڕێگری لەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارە كرد، ئەوا فەرمانگەكان دەتوانن ئەو هەنگاوە جێبەجێبكەن و بەشێوەیەكی ڕاستەخۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقدا بكەن.