جمشد
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 مانگ

کەمێک بەر لەئێستا، جەمشیدی عەندەلیبی هونەرمەندی گەورەی بوواری میوزیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەتەمەنی ٦٧ ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

 

جەمشیدی عەندەلیبی لەساڵی ١٩٥٧ لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووەو یەكێك بووە لەنەیژەنە دیارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران.

 

عەدەلیبی؛ بەهاوبەشی لەگەڵ حسێنی عەلیزادە بەرهەمی (نەی نەوا)یان بەرهەمهێنا کە ئەم میوزیكە (نەی نەوا) لەنێو خەڵكی كوردستان لەساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەو کارەساتەکانی تری سەر کوردستان گوێی لێدەگیرا.

 

عەندەلیبی؛ کاری لەگەڵ گەورەترین هونەرمەندانی فارس و کوردی ئێران کردووە، بەتایبەت شەهرامی نازری، شەجەریان، هۆمایۆن، عەلی ڕەزای ئیفتیخاری و گرووپی بەناوبانگی کامکاران و چەندینی تر.