بافللل
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەیادی راپەڕینەکەی ساڵی 1991 پەیامێکی بڵاوکردەوە:-

 

- بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە هیوامان بۆ خواستبوو

 

- بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی ئەو هێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات.

 

-بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەهیدەکانمانی لەپێناو رژا، وەکخۆی نەهاتنەدی.

 

-  بافڵ جەلال تاڵەبانی: خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئێوە و ئێمەش هیوامان بۆ خواستبوو.

 

- بافڵ جەلال تاڵەبانی: وەکچۆن لەماوەی رابردوودا بەڵێنمان پێدان ئەم رێڕەوە نادروستەی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسی لە بەغداد دەپارێزین، ئێستاش دووپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات.

 

- بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەماوەی رابردوودا هەنگاوی کاریگەرمان لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوە و ئەنجامەکەشی لای هەموولایەک روونە