شنكال
plus4
پێش ٢ ساڵ

عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لەئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە: بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال پێویستە حكومەتی عێراق رێككەوتنامەی شنگال جێبەجێكات و پەكەكە و میلیشیاكان شارەكە چۆڵ بكەن، ئەوەش خاڵی یەكەمی رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاساییكردنەوەی دۆخەكە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێویستە حكومەتی عێراق بەخۆشی ئەو هێزانە ناچار بكات ناوچەكە چۆڵ بكەن بەپێچەوانەوە هێز لەدژیان بەكاربهێنێت.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردوو، هوشیار زێباری لەتویتێكدا پەكەكەی بە توركی و یەپەشەی ئێزدی بە تیرۆریست ناساند و وتی " ئەوان بەپاڵپشتی حەشدی شەعبی لەشارەكەدا ماون ."