بڕیاری دادگا
plus4
پێش 8 مانگ

بەکر حەمەسدیق؛ پارێزەری کەیسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە دادگای فیدراڵی لەدیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانەوە ھەمیشەییەو بەهیچ شێوەیەک تانەی لێنادرێت.

وتیشی: لەناچاریدا پەنامان بردە بەر دادگای فیدراڵی، بەڵام ئەوان نائومێدیان نەکردین و لەبەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم دوا بڕیاریاندا.

بەکر حەمەسدیق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر لە بڕیاری پەرلەمان بەھێزترە، بۆیە هەرگیز چاوەڕوانی گەڕانەوەو پەشیمانبوونەوەو تانە لێدان لەو بڕیارانە مەکەن.